وەزیری داد و شاندی یەكگرتوو باس لە گرنگترین پرسەكانی پەیوەست بە ناوەند و هەرێم دەكەن

سیاسی
  • 6-12-2023, 20:08
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، خالد شاوانی وەزیری داد و سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، گرنگترین پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمیان تاوتوێ كرد.
    وەزارەتی داد لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری داد خالد شوانی، لە نوسینگەی فەرمی خۆی پێشوازی كرد لە ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین و شاندی یاوەری.
    لە بەیاننامەكەدا  ئاماژە بەوەشكراوە: لە دیدارێكدا گفتووگۆ كرا لەبارەی گرنگترین پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان و ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی پرۆسەی بنیاتنانەوە و پەرەپێدانی پرۆسەی سیاسی و سیستەمی دیموكراسی فیدراڵی و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی عێراق بۆ هەموو پێكهاتەكانی.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە شاندی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان جەختیكردەوە، كە هەوڵی بەردەوامی زیاتر دەدات بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان لە هەموو بوارەكاندا لەگەڵ حكومەتی هەرێم.