بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدی لە پێویستی پاراستنی پرۆسەی هەڵبژاردن و جێبەجێكردنی یاسا كردەوە، و هاوكات ئاماژەی بە گرنگی نوێكردنەوەی پلانی تایبەتی هەڵبژاردنەكان كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی ئەمنی فەرماندە باڵاكانی پێكهاتە ئەمنییە جیاوازەكانی كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا فەرماندەی گشتی جەختیكردەوە: لە پێویستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەوڵێك بۆ دەستكاریكردنیان، چونكە ئەمانە كۆڵەكەیەكی بنچینەیین كە پلانەكانی پەرەپێدان بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی هەموو كەرتە گرنگەكانن، كە لە پێش هەموویانەوە لایەنی خزمەتگوزارییە.
هاوكات تەئكیدیكردەوە: لە پێویستی پاراستنی پرۆسەی هەڵبژاردن و جێبەجێكردنی یاسا، بەپێی چوارچێوەی دەستووری و لێپرسینەوە لە هەر كەسێك كە گرفت دروست بكات.
لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆك وەزیران ئاگاداركرایەوە لە پێشكەوتنی پلانی ئەمنی كە لە كاتی هەڵبژاردنەكاندا جێبەجێ دەكرێت، بۆ دەستەبەركردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە بەغدا و پارێزگاكان، و هاوكات ئاماژەی بە پێویستی بەردەوام نوێكردنەوەی ئەم پلانە دا بۆ ئەوەی بتوانێت جێگەی هەر پێشهاتێكی ئەمنی یان ڕووداوێكی لەناكاو بگرێتەوە.
بایدن ڕێککەوتنی ئاگربەست لە لوبنان ڕادەگەیەنێت