بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، تەواوبوونی سەرجەم ئامادەكارییەكانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی لەكاتی خۆیدا ڕاگەیاند، و هاوكات تەئكیدیكردەوە: كە وردەكارییەكانی پلانی ئەمنی بە تەواوی دیاریكراوە و پەرەی پێدراوە، ئاماژەی بەوەشدا: كە پێشوازییەكی زۆر لەلایەن ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیەوە هەیە بۆ چاودێریكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن.
سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندن لە كۆمسیۆن عیماد جەمیل بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كۆمسیۆن كار لەسەر ئەوە دەكات هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە بەرواری دیاریكراو هەژدەی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ و دەنگدانی تایبەت لە شانزەی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت، و هەموو ئامادەكارییەكان بۆ ئەو مەبەستە تەواو بووە، لەوانەش ڕاهێنانی كارمەندان و كادیران، جگە لە تەواوكردنی ئامادەكاری و كەرەستەی تەكنیكی و لۆجستی بۆ ناوەندەكانی دەنگدان، هەروەها ڕاهێنانی فەرمانبەران لەسەر ئەو كامێرایانەی كە چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردن دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: پێشوازیەكی زۆر هەیە بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردن لەلایەن ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و هەروەها چاودێرانی كوتلەكانەوە، و وتیشی: هەندێك لە فەرمانگەكانی كۆمسیۆن لە پارێزگاكان پاكێجی چاودێریكردنیان تەواو بووە، ئەمەش ڕێژەی بەشداریكردنی زۆر پشتڕاست دەكاتەوە.
راشیگەیاند: پلانی ئەمنی كۆتایی هاتووە بۆ پاراستنی ناوەندەكانی هەڵبژاردن، و وتیشی: بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردن یان نەكردنی لای حكومەت و ئەنجوومەنی نوێنەرانە و لەبەرامبەریشدا هەموو ئامادەكارییەك تەواو بووە بۆ ئەوەی لە وادەی دیاریكراودا بەڕێوەبچێت.
بایدن ڕێککەوتنی ئاگربەست لە لوبنان ڕادەگەیەنێت