بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، موحسین مەندەلاوی لە شوێنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، تەئكیدیكردەوە: كە عێراق دوای سەركەوتنی بەسەر تیرۆردا ڕۆڵی سەرەكی خۆی وەرگرتەوە و قۆناغێكی كرانەوەی بەڕووی ناوچەكانی دەوروبەر و نێودەوڵەتیدا دەستیپێكردووە.
نوسینگەی راگەیاندنی مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: موحسین مەندەلاوی لە شوێنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ چوارشەممە (6ی كانوونی یەكەمی 2023) لە نوسینگەی خۆی پێشوازی كرد لە سەرۆكی ئەنجومەنی پیرانی پاكستان (محەمەد سادق سنجرانی) و شاندی پەرلەمانی یاوەری، بە ئامادەبوونی باڵیۆزی وڵاتەكەیان لە بەغدا (محەمەد زیشان ئەحمد)، و پەرلەمانتار عەلی ساعدی و بریكاری وەزیری دەرەوە محەمەد بەحر ئەلعلوم، و سەرۆكی فەرمانگەی ئاسیا و ئوسترالیا دیاری مەجید.
ئاماژەی بەوەشكرد: مەندەلاوی لەگەڵ سنجرانی گفتوگۆی كرد لەسەر كاراكردنی یاداشتەكانی لێكتێگەیشتنی پەرلەمانی لە نێوان هەردوو وڵات و پەرەپێدانی هاوكاری لەبوارەكانی ئابووری، زانستی، سەربازی و فەرهەنگی، و هەروەك گرنگی ئەم بابەتەی لە بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان ڕوونكردەوە، بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی دۆست بكات، هاوكات جەختیكردەوە: كە عێراق دوای سەركەوتن بەسەر داعشدا ڕۆڵی سەرەكی خۆی وەرگرتەوە و قۆناغی ئاوەدانكردنەوە و كرانەوەی بەڕووی ناوچەكانی دەوروبەرو نێودەوڵەتی دەستیپێكرد.
سەرۆكی ئەنجومەن داواكاری خۆی دووپاتكردەوە، بۆ پێویستی گرتنەبەری هەڵوێستێكی یەكگرتووی ئیسلامی بەرامبەر بە كۆمەڵكوژی جینۆسایدی كە قەوارەی زایۆنی كە ڕۆژانە دژ بە خەڵكی كەرتی غەززە پیادەی دەكات، و وتیشی: هەڵوێستی عێراق لە پشتیوانیكردنی دۆزی فەڵەستین جێگیرە، هەروەها لە كۆنفرانسی پەرلەمانی عەرەبی و ئاسیاییەكان و كۆڕبەندەكانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا باسیان كردووە.
لەبەرامبەردا سنجرانی گەشبینی خۆی دەربڕی سەبارەت بە سەرۆكایەتی مەندەلاوی لە شوێنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی، چونكە بەشدار دەبێت لە بەهێزكردنی بناغەكانی هاوكاری لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، و جەختیكردەوە: كە عێراق سەرچاوەی كەلتوری ئیسلامی و ناوەندی زانینە لە جیهاندا، هەروەها ژمارەی سەردانكەرانی پاكستانی بۆ ئەنجامدانی گەشتی ئاینی بەردەوام لە زیادبووندان، هەورەها پێدانی بەخشینی زەمالەی خوێندنی بە خوێندكارانی عێراقی ڕاگەیاند.
بایدن ڕێککەوتنی ئاگربەست لە لوبنان ڕادەگەیەنێت