سەرۆك وەزیران جەخت لە پەرۆشی حكومەت بۆ باروگوزەرانی هەموو عێراقییەكان دەكاتەوە

سیاسی
  • 6-12-2023, 17:24
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی لە پەرۆشی حكومەت كردەوە بۆ باروگوزەرانی هەموو عێراقییەكان لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد و لە دیدارێكدا گفتووگۆكرا لەبارەی هەموو پرس و دۆسیەكان لەسەر ئاستی نیشتمانی و پێشكەوتنی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت بە گوێرەی ئەولەویاتی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان و ئابووری و چۆنیەتی پشتیوانیكردنی هێزە سیاسییەكان بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە.
    هەر لە دیدارەكەدا سودانی جەختیكردەوە، لە پەرۆشی حكومەت بۆ باروگوزەرانی سەرجەم عێراقییەكان لە سەرجەم پارێزگارەكانی عێراق، ئەوە جگە لە گرنگیدان بە باشتركردنی دۆخی خزمەتگوزاری، بە ئامانجی گەیشتن بە گۆڕانكارییەكی چۆنایەتی لە هەلومەرجی كۆمەڵایەتی و خواست و داواكاری هاووڵاتیان.