بەغداد - INA
سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی فالح فەیاز، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: حەشدی شەعبی لەسەر چەمكی خۆبەخشی سەریهەڵداو دامەزراوە و گیانی خۆبەخشی و هاوكاری لە نێو ئەندامەكانیدا زاڵە.
فەیاز لە میانەی وتارێكدا لە كۆنفرانسی كاری خۆبەخشیدا كە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆبەخشی لەلایەن دەستەی حەشدی شەعبی و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی وەرزش و لاوان رێكخراوبوو، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: حەشدی شەعبی لەسەر چەمكی خۆبەخشی سەریهەڵداو دامەزراوە و گیانی خۆبەخشی و هاوكاری لە نێو ئەندامەكانیدا زاڵە.
وتیشی: فەتوای مەرجەعی باڵای ئایینی سەید عەلی سیستانی، سیمایەكی ئایینی بە كاری خۆبەخشی بەخشی، چونكە لە ڕووی ئایینیەوە فەتوای جیهادی بەسە، چونكە شەهید لە بنەمادا خۆبەخشە.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەوڵی خزمەتگوزاریی كارێكی خۆبەخشانە و خزمەتگوزارییە كە لەلایەن چەند دامەزراوەیەك ئەنجام دەدرێت، و وتیشی: سودی هەوڵی خزمەتگوزاری ئەوەیە كە خۆبەخش لە دەرەوەی چوارچێوەی بودجە و لە دەرەوەی چوارچێوەی كارەكانی پلانی وەزارەتەكان كاری كردووە، ئەمەش وایكرد هاوڵاتی هەست بكات كە ئەم حكومەتە گرنگی بە پێداویستییە بەپەلەكانی دەدات.
لە درێژەی وتارەكەیدا فەیاز رایگەیاند: ئێمە لە ژێر سێبەری دروشمی سەرۆك وەزیران كار دەكەین كە ئەو دەستپێشخەرییەی دەستپێكرد و ڕەنگە بەهاكەی بۆ ڕای گشتی گەورەتر بێت لەو پڕۆژانەی كە بە میكانیزمی ڕۆتینی تەواو دەكرێن، و وتیشی: ئەنجوومەنی وەزیران لەم دواییانەدا یاسا و فەرمانی دەركرد كە پەرە بە كاری خۆبەخشی دەدات و داواشی لە وەزارەتەكان كردووە كە بەشێك بۆ كاری خۆبەخشی دابمەزرێنن، ئەمەش گۆڕانكارییەكی گەورەیە لەم لایەنەدا.