شێخ خەزعەلی جەخت لە پێویستی پەیڕەوكردنی رێكارە دروستەكان دەكاتەوە بۆ كۆتاییهێنان بە قەیرانی مووچە لە كوردستان

سیاسی
  • 6-12-2023, 16:27
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی، جەختی لە پێویستی پەیڕەوكردنی رێكارە دروستەكان كردەوە بۆ كۆتاییهێنان بە قەیرانی مووچە لە كوردستان، هاوكات سەڵاحەدین محمد ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاماژەی بە گرنگی كۆتاییهێنان بە قۆرخكاری و ستەمكاری لە هەرێم كرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی شێخ خەزعەلی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی، ئەمڕۆ، لە نوسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازیكرد لە ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، سەڵاحەدین محەمەد، و شاندی پەرلەمانی یاوەری، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە میانی كۆبوونەوەكەدا پرسی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێم و پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی تاوتوێ كرا.
    شێخ خەزعەلی جەختیكردەوە: لە گرنگی پشتبەستن بە پرەنسیپی ماف و ئەركەكان، و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵ بەگوێرەی یاسا و چوارچێوە دەستوورییەكان، بەتایبەتی سەبارەت بە دۆسیەی دواكەوتنی پێدانی مووچەی فەرمانبەران هەرێم،  و ئەو قەیران و كاریگەرییە ئابووری و كۆمەڵایەتیانەی كە لەسەر هاووڵاتیانی كورد بەجێی هێشتووە، تەئكیدیشیكردەوە: لە پێویستی گرتنەبەری رێكارە دروستەكان بۆ كۆتاییهێنان بە قەیرانی مووچە، و دڵنیابوون لەوەی كە لە ئایندەیەكی نزیكدا گەشە نەكات بەهۆی كاریگەرییەكانی لەسەر دۆخی ناوخۆی هەرێم.
    راشیگەیاند: گەلی كورد ئاشتیخوازە و چاكەی خۆشدەوێت.
    لای خۆیەوە شاندەكە داوای، پێویستی كۆتاییهێنان بە قۆرخكاری و ستەمكاری لە هەرێم و پشتیوانیكردنی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان و ئەو دەنگانە كرد كە ماف و خواستەكانی گەلی كورد و پێداویستییە بنەڕەتییەكانیان بۆ ژیانێكی شیاو دەرببڕن و ڕێگە بە هاوڵاتیانی بدەن بە شێوەیەكی ئاشتیانە خۆپیشاندان بكەن بۆ دەربڕینی هەڵوێستەكانیان، داواشی لە حكومەتی فیدراڵی كرد، پەلە بكات لە گەڕاندنەوەی دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و ئیدارەكەی بۆ دڵنیابوون لە شەفافیەت و ڕێگەدان بە فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی مافەكانیان وەك هەموو عێراقییەكان لە سەرانسەری وڵاتدا.
    هاوكات وەفدەكە، ڕۆڵی نیشتمانیانەی شێخ خەزعەلی بەرزنرخاند لە لێكنزیككردنەوەی دیدگاكان و هەوڵە ڕوونەكانی و هەڵوێستە بوێرەكانی لە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵی و لایەنگری هەمیشەیی بەرامبەر بە مافەكانی گەلی عێراق بە هەموو پێكهاتەكانیەوە.