بەغدا - INA - حەسەن فەواز
محەممەد نەجاڕ، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ وەبەرهێنان/سەرۆكی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان، ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختی لە گرنگی ڕێككەوتنی هاوبەشی نێوان عێراق و سعودیە لە بواری وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ كەرتی تایبەت كردەوە، هاوكات ڕایدەگەیەنێت مەبەستی عێراق بۆ دامەزراندنی سندوقی وەبەرهێنانی بیانی.
نەجاڕ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان ڕێككەوتنی هاوبەشی نێوان عێراق و سعودیە لە بواری وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ كەرتی تایبەتی عێراق و سعودیە واژۆكرد، بەو پێیەی ئەمە یەكەم دەستكەوتی سندوقەكەیە بە سپۆنسەركردنی بەدەستهێنانی وەبەرهێنانی كۆمپانیایەكی عێراقی لە وەبەرهێنانەكانی سعودیە، ئەمەش سەرەتای ڕێگایە بۆ پەرەپێدانی ئەم كەرتە پلاتفۆرم و هاتنە ناوەوەی زۆرێك لە وەبەرهێنەرانی سعودی و عێراقی لەگەڵ سندوقی عێراق.”
نەجاڕ وتیشی، “سەركەوتوو بووین لە شكاندنی هەوڵە درێژخایەنەكانی هاوكاری كە لە ئەنجامدا زۆر شتی بۆ هاوكاری عێراق و سعودیە لێكەوتەوە ، ئاماژەی بەوەشكرد كە “ئەم هەنگاوە یەكەم هەنگاوە و بەدوایدا چەندین هەنگاو دێت كە ڕادەگەیەنرێت، وەك بوونی پڕۆژەی وەبەرهێنانی گەورە لەلایەن شانشینی سعودیە لە عێراق، هەروەها لە داهاتوودا پڕۆژە لە عێراقەوە لە شانشینی سعودیە دەبێت”.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا، ئاماژەی بەوەشكرد، "ئێستا لە پرۆسەی ئامادەكردنی كۆمپانیاكانی وەبەرهێنانداین كە دێنە ناو عێراقەوە و گرنگی پێدەدەن، لەڕاستیدا كۆمپانیایەكە و مافی ئەوەی هەیە قازانجەكانی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراقیش وەبەربهێنێت، هاوكاری وەبەرهێنان لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە كە دەرفەتی دامەزراندنی سندوقی وەبەرهێنانی بیانی بۆ عێراق دەڕەخسێنێت شێوازی ئەو كۆمپانیایانە كە دروستی دەكات بۆ وەبەرهێنان لە ناوخۆدا بنەمایەكی نوێیە كە ئێمە كار لەسەر دەكەین."
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد