سەرۆك كۆمار جەخت لەسەر گرنگی چەسپاندنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و پتەوكردنی هاوبەشی نێوان عێراق و ئازەربایجان دەكاتەوە

سیاسی
  • 6-12-2023, 13:34
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید جەختی لە گرنگی چەسپاندنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و پتەوكردنی هاوبەشی نێوان عێراق و ئازەربایجان لە بوارە جیاجیاكاندا كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ لە كۆشكی بەغدا، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار پێشوازی لە ڕەشاد نەبییەڤ، وەزیری گواستنەوە و گەشەپێدانی دیجیتاڵی ئازەربایجان وشاندی یاوەریكرد و لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری گەیاند، هیام یاسیری و بەرپرسی كاروباری عێراقی لە ئازەربایجان، مەكی مەعموری  و ژمارەیەك ڕاوێژكار ئامادەبوون”.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "لە میانەی كۆبوونەوەكەدا باس لە ڕێگاكانی چەسپاندنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و پتەوكردنی هاوبەشی نێوان عێراق و ئازەربایجان لە بوارەكانی زانست و تەكنەلۆجیای هاوچەرخ و پەیوەندییەكان و ڕۆشنبیری و دێرینەكان كرا".
    سەرۆكی كۆمار جەختی لە "گرنگی پێناسەكردنی میحوەرەكانی هاوبەشی یان ئەو بەرنامانەی كرد كە كاریان لەسەر دەكرێت بۆ دامەزراندنی بنەمایەك بۆ هاوكاریی دوولایەنەی بنیاتنەر لە نێوان هەردوو وڵاتی دۆستدا".
    بە پێی راگەیندراوەكە سەرۆكی كۆمار ڕوونی كردەوە، “دیدگای عێراق سەبارەت بە دەستپێشخەری و بەرنامە و پڕۆژەكانی ئێستا و داهاتوو، بەتایبەتی پەیوەست بە بنیاتنانی تواناكانی گەنجان لە بوارەكانی تەكنەلۆجیا، داهێنان و داهێنانی دیجیتاڵی.”
    سەرۆكی كۆمار دەستی لە "گرنگی سودوەرگرتن لە دەرفەتەكانی وەبەرهێنان و هاندانی بازرگانانی ئازەربایجان بۆ كاركردن لە عێراق بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە پەرەپێدانی كەرتی تایبەت و چالاككردنی ڕۆڵی لە پەرەپێدانی ئابووری عێراق".
    لای خۆیەوە وەزیری نەبییەف سڵاوی ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆك كۆماری ئازەربایجانی گەیاندە سەرۆك كۆمار و خواستەكانی بۆ گەلی عێراق بۆ بەردەوامیی سەقامگیری و پێشكەوتن، بە بەرز نرخاندنی " بە ئاماژەدان بەوەی كە "سەردانی سەرۆكی كۆمار بۆ ئازەربایجان پەیوەندییەكانی بەهێزتر كرد و ئاسۆی نوێی بۆ چەسپاندنی هاوكاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات كردەوە."
    هەروەها ئاماژە بەوەیش كرا كە "ویستی وڵاتەكەی بۆ درێژەدان بە هاوكارییەكان لە بوارەكانی پەروەردە كرد، جەختی لەوە كردەوە كە "پڕۆگرامی خوێندن و پەروەردەیی بۆ ئەو خوێندكارە عێراقیانەی كە ئارەزووی خوێندنیان لە ئازەربایجان هەیە دەكرێتەوە و خوێندكاران لە باكۆ لە خوێندنی سەربازی وەردەگیرێن".