بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، فایق زیدان، لەگەڵ بەخرۆمیون ئالۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی كۆماری ئۆزبەكستان، سەبارەت بە بەدواداچوون بۆ ڕادەستكردنەوەی منداڵی ئەو سزادراوانەی كە ڕەگەزنامەی ئۆزبەكستانیان هەیە، تاوتوێ كرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، “سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زەیدان، پێشوازی لە بریكاری وەزیری دەرەوەی كۆماری ئۆزبەكستان، بەخرۆمیۆن ئالۆڤ، وشاندی یاوەری كرد”.
ئاماژەی بەوەشكرا، "هەردوولا باسیان لە بەدواداچوون كرد بۆ ڕادەستكردنەوەی منداڵان، منداڵی سزادراوان كە ڕەگەزنامەی ئۆزبەكستانیان هەیە و دەخرێنە ناو چاكسازییەكانی عێراق".
بایدن ڕێککەوتنی ئاگربەست لە لوبنان ڕادەگەیەنێت