سەرۆک وەزیران: چاکسازی لە باج پەیامێکی گرنگه

سیاسی
  • 6-12-2023, 11:53
  • +A -A

    بەغدا - INA- ويسام مەلا
    محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە دووپاتیکردەوە کە چاکسازی لە باجدا پەیامێکی گرنگە بۆ وەبەرهێنەران و کۆمپانیا بیانییەکان، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە حکومەت جدییە لە گەڕاندنەوەی ژینگەی بازرگانی.
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە وتارەکەیدا لە میانی کۆنفرانسی (چاکسازی لە سیستمی باج لە عێراق)، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو، ڕایگەیاند، “لە ماوەی ساڵێکدا لە تەمەنی حکومەت، یەکێک لە كاری حکومەتەکانمان دەستنیشان کرد  كە ئەویش چاکسازی ئابوورییە”.
    ڕوونیشی کردەوە، "ئەرکی چاکسازی ئابووری چەندین ڕەهەندی هەیە"، ئاماژەی بەوەشکرد "کۆبوونەوەکان لەگەڵ وەبەرهێنەران بە ئامانجی چاکسازی باج بووە".
    هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، "چاکسازی باج پەیامێکی گرنگ  لە خۆ دەگرێت بۆ وەبەرهێنەران و کۆمپانیا بیانییەکان"، جەختیشیکردەوە "حکومەت جدییە لە گەڕاندنەوەی كەشوهەوای بازرگانی".
    ئاماژەی بەوەشکرد، "کێشەکە پەیوەندی بە واقیعی باجەوە هەیە"، ئاماژەی بەوەشکرد "هەنگاوێکی گرنگ لە چاکسازی بانکی و بەڕێوەبردنی زەوییە کشتوکاڵییەکان و شارە نیشتەجێبوونەکاندا نراوە".
    داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد ئەولەویەت بدات بە یاساکانی پەیوەست بە چاکسازی لە سیستەمی باج.