بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران كۆنفرانسی “چاكسازی لە سیستەمی باج لە عێراق” دەستیپێكرد ،بابەتەكانی سەرەكی كۆنفرانسەكە بریتی دەبن لە سیاسەتی باج، یاسادانان، حوكمڕانی و ئۆتۆماتیكیكردن، و كارگێڕی و ژمێریاری باج.
ئامانجی كۆنفرانسەكە هەمواركردنەوەی یاسای باج كە دۆستی ژینگەی بازرگانی نییە، پەرەپێدانی كارگێڕی باج و لێهاتوویی كارمەندەكانی بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ئەدای باج، ڕاستكردنەوەی كەموكوڕیەكانی ژینگەی كاری باج بە شێوەیەك كە خزمەت بە پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووری بكات ، بەدیهێنانی دادپەروەری باج و كەمكردنەوەی بارگرانی باج لەسەر باجدەران، ئاسانكاریكردنی ڕێكارەكانی باج و پەسەندكردنی حوكمڕانی باج.وە سەرلەنوێ سەیركردنەوەی سیاسەتی باج و گومرگی لە عێراق لە ژێر ڕۆشنایی ئابووری بازاڕ، بەهێزكردنی پێگەی عێراق لە پۆلێنبەندییە نێودەوڵەتییەكان لە بواری كاری باج، و بڵاوكردنەوەی كلتوری باج لە نێوان ئەوانەی كە ئەركی پێدانی باجیان لەسەرە بە ڕەنگدانەوەی داهاتی باج لە ڕێگەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری باش و دروستكردنی وەبەرهێنان كە بەشدارە لە دابینكردنی هەلی كار كە داهاتی بەردەوام دروست دەكات.
لەو ماوەیەدا 12 توێژینەوەی براوە تاوتوێ دەكرێن، كە تایبەتمەندن بە چەند بابەتێك، لە كۆی 40 توێژینەوە كە لەلایەن دەزگا حكومی و ئەكادیمییەكان و كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانەوە پێشكەش دەكرێن.