ئه‌نجوومه‌نی کۆمیسیاران لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان باس لە ئامادەکارییە بەردەوامەکان دەکات بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان

سیاسی
  • 5-12-2023, 22:45
  • +A -A

    به‌غدا-INA

    ئەمڕۆ سێشەممە، ئه‌نجوومه‌نی کۆمیسیاران لەگەڵ نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق باسیان لە ئامادەکارییە بەردەوامەکان کرد بۆ ڕێکخستنی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان.
    لە ڕاگەیەندراوێکی ئه‌نجوومه‌ندا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێیدا هاتووە“ سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی کۆمسیاران، دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ئه‌نجوومه‌ن، دادوەر فەیاز یاسین، و سەرۆکی فه‌رمانگه‌ی هەڵبژاردنه‌كان، دادوەر عەباس ئەلفەتلاوی، و ئەندامانی ئه‌نجوومه‌ن، دادوەر عەلی ڕەشید و دادوەر عامر الحسێنی و دادوەر فەتاح محمد لە نوسینگەی نیشتمانی لە بەغدا پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق جینین پلاسخارت، و شاندی یاوەریکرد.
    هه‌روه‌ها وتی" سەرۆکی ئەنجومەن بەخێرهاتنی پلاسخارت و شاندی یاوەری کرد، وسوپاسی خۆی بۆ ئەو پاڵپشتییەی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق پێشکەشی کۆمسیۆن دەکات راگه‌یاند، لەکاتێکدا كه‌خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی   پێکی ئەنجومەنی پارێزگاکان  لە 18ی کانوونی دووەمی ئه‌م ساڵدا.
    ڕوونیشی کردەوە" لە میانی کۆبوونەوەیه‌کەدا، دوایین ئامادەکارییە لۆجستی و تەکنیکییەکانی کۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی داهاتوو تاوتوێ کرا.
    لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە " دادوەر عەباس ئەلفەتلاوی بانگهێشتی پلاسخارت و شاندی یاوەری کرد بۆ بەشداریکردن لە کۆتا ھاوشێوەکارییە ئەزموونییەکان کە کۆمسیۆن پێش ڕۆژی دەنگدان لە ١٨ی کانوونی دووەم ئەنجامی دەدات، بۆ دیاریکردنی ئامادەیی ئامێرەکانی ھەڵبژاردن.
    لای خۆیەوە پلاسخارت پشتگیری بەردەوامی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکەی بۆ کۆمیسیۆن دووپاتکردەوە.