بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی توانی 69 کەسی تۆمەتبار بە دۆسیەی مادەی هۆشبەر دەستگیر بکات و دەست بەسەر بڕێکی جۆراوجۆری ئهم ماددانهش دا بگرێت.
شانەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" لە درێژەی هەوڵەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەدواداچوونی بازرگانان و رهواچكراوهكان و گواستەرەوەکانی ماددە هۆشبەرەکان و توندکردنەوەی پەت لەسەریان، مەفرەزەکانی ئاژانسەکە توانیانه لە ماوەی (40) ڕۆژدا، (69) تۆمەتبار دەستگیر بكهن.
ئاماژەی بەوەشکرد" ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردن لە پارێزگاکانی (بەغدا، ئەنبار، زی قار، موسەننا، نەجەف شكۆمهند، بەسرا، نەینەوا، واست، قادسیە، بابل، کەربەلای پیرۆز، و کەرکوک) ئەنجامدراون، کە لە کوێدا نزیکەی (14) کیلۆ جۆراو جۆری مادەی هۆشبەر، جگە لە نزیکەی 4 هەزار حەبی مادەی هۆشبەر دهست بهسهردا بگرن.
ئاماژەی بەوەشکردووە" تۆمەتباران لەگەڵ ئەو شتانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، ڕادەستی دەسەڵاتە دادوەرییە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ ئەوەی بەپێی یاسا سزای دادپەروەرانەیان وەربگرن.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست