بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی بریکارەکانی ئاسایشی نیشتمانی پێشنیاری پێکهێنانی ئەنجوومەنی باڵای شوێنوارهكان، و پێشکەشکردنی پێشنیازەکە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنەکەدا، کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە“ ئەنجومەنی بریکارەکانی ئاسایشی نیشتمانی بیست و یەکەمین دانیشتنی ساڵی ٢٠٢٣ی بە سەرپەرشتی قاسم ئەلعەرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەن سازكرد، کە تێیدا باسی بابەتەکانی ناو بەرنامەی کار کرد و بڕیار و ڕاسپاردەی پێویستیش سەبارەت بە ههندێ بابەت دهركران.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" ئەنجومەنەکە پرسی ئاسایشی ناوچە شوێنەواریی و شارستانیهكانی عێراقی تاوتوێکرد، جگە لەو تەحەددای و ئاستەنگانەی بەردەم پاراستنی شوێنەواره دێرهكان، ههروهها ڕاسپاردەی پێکهێنانی ئەنجومەنی باڵای شوێنەوارەکان، لەگەڵ پێشنیارێک پێشکەش بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت بۆ پەسەندکردنی."
ڕوونیشیکردەوە" ئەنجومەن تاوتوێی ڕەشنووسی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پەیوەندییەکانی کۆماری عێراق و وەزارەتی پەیوەندییەکانی ڕووسیای کرد، بۆ هاریکاری لەبواری زانیاری و تەکنەلۆجیای پەیوەندییەکان.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست