بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی لە دهستگیركردنی ١٦ ئەندامی باندە تیرۆریستییەکانی داعشی لهچهند پارێزگایهك ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووه، ڕایگەیاندووە“ له ئۆپەراسیۆنێكی جۆریدا و بههەوڵی هەواڵگریی جیاواز و بە پشتبەستن بە زانیاریی دروست لە بەشی سەرکردایەتیی فیرقەکانی (٧، ١٠، ١٤، ١٦، و ١٧) سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی پیادهكان و بە بەشداریی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لەچهند ئۆپەراسیۆنێكدا، لە ڕێگەی بۆسە و هەڵکوتانە سەری ورد لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکانی بەغدا ، ئەنبار، نەینەوا، و سەلاح الدین، لە ئەنجامدا 16 تیرۆریستی داواکراو لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە بە پێی بڕگەکانی مادەی (4/تیرۆر) لە قەزاکانی موسڵ، ڕومادی، فەللوجە، مەخمور، ئەلقائیم وعانه و یوسفیە دەستگیرکران.
ئاماژەی بەوەشکرد" ههندێ لەئهندامانی باندە تیرۆریستییەکانی داعشدا وەک چەکدار و کارمەندی هەواڵگری کاریان دەکرد ودوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییە پێویستیهکانی ڕادەستی دەسەڵاتی یاسایی کراون.