بهغدا-INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایەق زەیدان کۆبووەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهراگهیهندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاندووه" لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات و هەوڵەکانی حکومەت کرا بۆ ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە 18 ی کانوونی دووەمەدا و جەخت کرایەوە لەسەر هەماهەنگی لە نێوان دەسەڵاتی دادوەری و دەزگا ئەمنییەکان بە مەبەستی لێپرسینەوە لە هەر کەسێک کە کارێک ئەنجام بدات پێچەوانەی دەستوور و یاسا بێت و ڕێگری لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بکات.
بایدن ڕێککەوتنی ئاگربەست لە لوبنان ڕادەگەیەنێت