بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوا قەیس ئەلمحەممەداوی، گەیشتە پارێزگای نەینەوا.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، راگهیاندووه“ جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردن، لیوا قەیس ئەلمحەممەداوی، بەیاوەری جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەری بۆ ئۆپەراسیۆنەکان، ئەفسەرانی ئەرکانی فەرماندەیی، و نوێنەرانی فەرماندەیی هێزە زەمینیەکان و خزمەتگوزاری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو خزمەتگوزاری ئاسایشی نیشتمانی و دەزگای هەواڵگری نیشتمانی وبەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکانی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەری هەواڵگری ناوخۆ و بەرپرسی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، گەیشتە پارێزگاری نەینەوا.
ههروهها وتی" فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، لیوا رۆكن عەبدوڵڵا ئەلجبوری و فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا و سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا و فەرماندەی فیرقەی شانزە و جێگری فەرماندەی فیرقەی چواردەی له سوپای عێراق، ودەزگا ئەمنییەکان و هەواڵگرییەکان، جگە لە نوێنەرانی نووسینگەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە نەینەوا و نوێنەری پێشمەرگە، پێشوازییان لێکرا.
محەمەداوی کۆبوونەوەیەکی فراوانکراوی ئەنجامدا کە تایبەت بوو بە پلانی ئەمنی و هەماهەنگی نێوان یەکەکان و دووبارە بڵاوکردنەوەیان وپلانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی وهەماهەنگی هاوبەش لە نێوان سوپا و پۆلیس و دەزگا هەواڵگرییەکان، و هێزەکانی حهشدی شهعبی، هەروەها میکانیزمەکانی ئاسانکاری پرۆسەی هەڵبژاردن و گرنگیدان بە دەنگدان بۆ ئەندامانی خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان باسکران، ئەوەندەی دەنگەکە نوێنەرایەتی دەکات گرنگە گشتی".