نوێنەری مه‌رجعی باڵای ئایینی: گەلی فەلەستین رووبه‌روویی جینۆساید دەکرێت

ناوخۆ
  • 5-12-2023, 17:46
  • +A -A

    کەربەلای پیرۆز-INA
    نوێنەری مه‌رجعی باڵای ئایینی، شێخ عەبدولمەهدی ئەلکەربەلای، ئەمڕۆ سێشەممە، بۆ شاندی نوێنەری پاپا دووپاتیکردەوە کە گەلی فەلەستین رووبه‌روویی جینۆساید دەکرێت.
    لە ڕاگەیەندراوێکدا لە مەزارگەی پیرۆزی حوسێن، کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە“ نوێنەری پاپای ڤاتیکان و شاندی یاوەری ئەمڕۆ سەردانی نوێنەری مه‌رجعی باڵای ئایینی شێخ عەبدولمەهدی ئەلکەربەلاییان، لە ماڵەکەی لە کەربەلای پیرۆز کرد، کە سەردانی شاندەکە بۆ مه‌به‌ستی دڵنیابوون بوو له‌تەندروستی شێخ ئەلکەربەلای دوای ئەوەی نەشتەرگەری بۆ کراوه‌.
    ئاماژەی بەوەشکرد" كه‌نوێنەری مه‌رجعی باڵای ئایینی ئه‌و ستەمکارییەی كه‌ ئیمام حوسێن (درودی خوای لەسەر بێت) و ئەوەی لە کەربەلای پیرۆزدا روویدا و هەڵوێستی بەشێک لەپه‌یره‌وانی ئایینی مەسیحی لە سه‌رخستنی ئیمام حوسێن (درودی خوای لەسەر بێت) وله‌ستەم و شۆڕشەکەیدا بۆ شاندی میوان خسته‌روو.
    هه‌روه‌ها داوای لە هەموو وڵاتانی جیهان کرد هەڵوێستیان هەبێت سەبارەت بەوەی كه‌گەلی فەلەستین لە غەززە رووبه‌روویی ده‌بێته‌وه‌، وتی" ئێمە لە هەر شوێنێکی جیهان لەگەڵ ستەملێکراوان ده‌وه‌ستین، هەروەها لەگەڵ گەلی فەلەستین لە غەززەدا وەستاوین كه‌رووبه‌روویی جینۆساید ده‌بێته‌وه‌.
    هه‌روه‌ها لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە لە زوڵم و ستەمی گەلی فەلەستین لە غەززە تێدەگەین كه‌ چۆن هەزاران خەڵکی فەلەستین دەکوژرێن، بەگوێرەی ئەوەی کە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕایانگەیاندووە، کە لەسەدا ٧٠ی قوربانییەکان ژن و منداڵن،و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو دۆخه‌ مرۆییه‌ پێویستی بەوەیە کە لەگەڵ ئەم گەلە ستەملێکراوەی فەلەستین لە تاقیکردنەوەکەیاندا بوەستین.
    شێخ ئەلکەربەلای سوپاسی شاندەکە كرد بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ و سڵاوی خۆی به‌رێگای شانده‌كه‌ بۆ پاپای ڤاتیکان نارد.