بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، بەشی پێگهیاندنی ژنان لە تۆڕی ڕاگهیاندنی عێراقی، فێستیڤاڵێکی بۆ پشتیوانی لە هەڵمەتی دژ بە توندوتیژی دژی ژنان سازکرد.
سەرۆکی بەشی (پێگهیاندنی ئافرەتان) لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی، دکتۆر ئیسرا عهتار، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بەشی پێگهیاندنی ئافرەتان لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق فێستیڤاڵی ساڵانەی خۆی بۆ ئاههنگێران بهبۆنهی ههڵمهتی 16ی رۆژهی بهرهنگاربوونهوهی توندوتیژی دژی ژنان سازكرد. کە دەستپێشخەرییەکی جیهانییە بۆ تیشک خستنە سەر هەموو جۆرە توندوتیژییەک دژی ژنان و بەرەوپێشبردنی مافەکانیان و هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەوەی کە بەرکەوتەی چییە وهاندانی ڕێوشوێنی کاریگەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بە هەموو جۆرەکانیەوە و ڕاپۆرتکردنی کەیسەکانی توندوتیژی وپشتگیریکردنی ژنانی قوربانی و پێشخستنی دادپەروەری لهنێوان ههردوو رهگهز.
ئاماژەی بەوەشکرد"توندوتیژی دژی ژنان و کچان دەبێتە هۆی تێکچوونی ئارامی و سەقامگیری ناو خێزان و کۆمەڵگاکان، هەروەها دەبێتە هۆی تێچووی بێشومار، وکۆمەڵگاکان لە چەند بوارێکدا زیانیان بەردەکەوێت، دیارترینیان چاودێری تەندروستی، پەروەردە، پاراستنی کۆمەڵایەتی، دادپەروەری، و بەرهەمهێنان، و هەموو ئەم شتانەی باسکراون ڕێگری لە ئابوورییەکان دەکەن." بۆ ئیستغلالکردنی توانای تەواوی ژنان.