بهغدا-INA- محمد التلبی
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بازرگانی ڕەزامەندی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران ڕاگەیاند بۆ كردنهوهی 47ەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا لە مانگی داهاتوودا.
موسەننا جهبار وتەبێژی وەزارەتەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر كردنهوهی 47ی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا،لهرۆژی 10 تا 19ی 1ی مانگی داهاتوو.
پێشتر وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاندبوو، كهوادەی کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا بۆ مانگی یەکی داهاتوو دواخرا، هۆکارەکەی بۆ وەڵامدانەوەی داواکاریی چەند وڵاتێک بۆ پێدانی ماوەیەکیان بۆ بەشداریکردن لە پێشانگاکەدا گەڕاندەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە" ئەو کۆمپانیایانە کە بڕیاریانداوە بەشداری لهپێشانگاکە بکەن، ٨٥٠ کۆمپانیایه لهکۆی ٢١ وڵات، کە ٨ وڵاتی عەرەبی و ١٣ وڵاتی بیانییە.