بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید بۆ باڵیۆزی سعودی عەبدولعەزیز شمەری جەختیکردەوەسەر گرنگی گەیاندنی هاوکاری بۆ گەلی فەلەستین.
بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ لەکۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە
باڵیۆزی سعودیە لەعێڕاق ، لەدیدارێکدا باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و فراوانکردنی بوارەکانی هاوکاری نێوان هەردوو وڵات کرا.
سەرۆک کۆمار لەدیدارەکەدا جەختیکردەوەسەر گرنگی یەکخستنی کۆششەکان بۆ پشتیوانی دۆزی فەلەستین و کۆتاییهێنان بە دوژمنکاریەکانی ئیسڕائیل، لەهەمان کاتیشدا سوپاسی شانشینی عەرەبی سعودی کرد بۆ بەستنی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی ئیسلامی لەشاری ریاز، دەستخۆشیشی کردلە بیارو هەڵوێستەکانی لوتکەکە بۆ پشتیوانیکردنی گەلی فەلەستین.
لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی سعودیە
سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی سەرۆک کۆمار کرد بۆ کۆششەکانی لەپێناو پتەوکردنی پەیوەندیەکانی هەردوو وڵات.