هەردوو وەزیری ناوخۆو دەرەوە ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و بەشی پاسپۆڕتی ئەلکتڕۆنی دەکەنەوە

ناوخۆ
  • 5-12-2023, 14:08
  • +A -A

    بەغداد/ INA
     وەزیری ناوخۆ عبدالامیر شمری و وەزیری دەرەوە فوئادحوسێن ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە هەستان بە کردنەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و بەشی پاسپۆڕتی ئەلکتڕۆنی دیبلۆماسی.
    بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆ کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەوانەکراوه‌ وتی" وەک جێبەجێکردنێک بۆ بەرنامەی حکومی بۆ ئاسانکردنی ڕێکارەکان و لابردنی ئاستەنگەکان و کەمکردنی ڕۆتین و سووککردنی بارگرانی سەرهاوڵاتیان، وەزیری ناوخۆ  و وەزیری دەرەوە هەستان بە کردنەوەی ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ دابینکردنی زانیاری تایبەت بە عێڕاقیەکانی هەندەران.
    وەزیری دەرەوە سوپاسگوزاری خۆی ئاڕاستەی وەزیری ناوخۆکرد بۆ کۆششەکانی لەمبوارەدا بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان، وتیشی کە ڕۆژانە بەبەردەوامی لەگەڵ هاووڵاتیاندا پەیوەندیدەبێت بەبێ ڕاوەستان لەگەڵ سەرجەم باڵیۆزخانەکانی عێڕاقدا.
    هەروەها وەزیری ناۆخۆش پێشوازیکرد لەوەزیری دەرەوە بۆسەردانی بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆڕت ، جەختیشی کردەوەلەوەی کە ئەم خزمەتگوزاریە دەستکەوتێکی نوێیە بۆ هاووڵاتیان.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە ئەم خزمەتانە لەوکۆبوونەوەیەدا بڕیاری لەسەردرا کە وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ باڵیۆزەکان گرێیدا بۆ جارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی ڕەوەندانی عێڕاقی وەک کێشەی دەرهێنانی کارتی نیشتیمانی و پاسپۆڕتی ئەلکتڕۆنی وچەندین کێشەی دیکە.