بەغداد/ INA
بەچاودێری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سبەی ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی لە شاری بەغداد کۆنگرەی چاکسازیکردن لە سیستەمی باج دەستپێدەکات.
ئەم کۆنگرەیە ئەم تەوەرانە لەخۆدەگرێت: ستڕاتیژیەتی باج ،یاساڕێژیەکان، بەئەلیکتڕۆنیکردن، کارگێڕی و ژمێرەی باجیاری.
کۆنگرەکە هەموارکردنی یاساڕێژیەکانی نەیاری ژینگەی کارکردن و پەڕەپێدانی کارگێڕی باجدان و لێهاتوویی کارمەندان و بەئامانج دەگرێت، هەروەها کۆنگرەکە کۆششدەکات بۆ چاکسازیکردن لە ژینگەی کاری باجدان بەشێوەیەک خزمەت بە پڕۆسەی گەشەدانی ئابووری بکات ودادپەروەری باجیاری بەدیبێنێت وباری گرانی باجدان سووکتربکات وئاسانکاری بکات لەڕێکارەکانی باجدان و پڕۆسەکەش بەگشتی بەئەلکتڕۆنی بکات، هەروەها پێگەی عێڕاق لە پۆلێنکاری نێودەوڵەتیەکانی باجداندا پتەوتربکات و هۆشیاری باجدان لای هاوڵاتیان فاش بکات.
ئەمەو لەکۆنگرەکەدا 12 کاغەزی بژاردە لە نێو 40 کاغەزدا باس دەکرێت کەلەلایەنی حکومی و ئەکادیمی و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانەوە پێشکەش دەکرێن.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد