بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی کەشناسی بارودۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و پێشبینی باران و هەورەبروسکە دەکات لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفر.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستهكهدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، وتێدا هاتووه“ کەشوهەوای وڵات بۆ سبەی چوارشەممە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران وهەورە تریشقە لە شوێنی جیاواز، هاوکات کەشوهەوا لە باکور ناوچەکە هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی چڕی مامناوەند وئهگهری ڕەشەبا وبەفربارین لە بەشە شاخاوییەکانی، و لە ناوچەی باشوور کەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت، لەکاتێکدا پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە بەشەکانی ناوەڕاست و باشوور، بهڵام له بەشی باکووری وڵات چەند پلەیەک دادەبەزێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوه كهکەش و هەوای ڕۆژی پێنجشەممە لە دەڤەری ناوەڕاست نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ هەورەبروسکە لە هەندێک شوێن باران دەبارێت، هاوکات کەشوهەوای ناوچەی باکور هەور دەبێت لەگەڵ بارانێکی سووک بۆ مامناوەند لهگهڵ ئهگهری هەورە تریشقە، هەروەها لە باشووریش هەور دەبێت، و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک لە ڕۆژی پێشوو دادەبەزن لە ناوچەی ناوەڕاست، و هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەکانی باکوور و باشووری وڵات.
کەشوهەوای ڕۆژی هەینی نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.