سەندیکای هونەرمەندان پڕۆژەکەی سەرۆک وەزیران بۆ پشتیوانیکردنی ڕۆشنبیری و ئەدەب و هونەر بەرزدەنرخێنێت

ناوخۆ
  • 5-12-2023, 08:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA فاتما ڕەحمە
    سەندیکای هونەرمەندانی عێڕاقی پڕۆژەکەی سەرۆک وەزیرانی بۆ پشتیوانیکردنی ڕۆشنبیڕی و هونەرو ئەدەب بەرزنرخاند.
    نەقیبی هونەرمەندان جەبار جودی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند" سەندیکای هونەرمەندان پێشوازی لەم پڕۆژەیە دەکات کەلە هەموو بوارەکاندا پاڵپشتی لە ڕۆشنبیری و ئەدەب و هونەر دەکات.
    وتیشی ئەم پڕۆژەیە دەسپێشخەریەکی بەراییە کە سەرۆک وەزیران ڕێزدار محمد شیاع سودانی فەرمانی پێکردووە و سەندیکاش بەرامبەر بەم پڕۆژەیە ئەرکی خۆی ئەدادەکات.
    هەروەها خوازیارین کە ئەم پڕۆژەیە ڕەنگدانەوەی هەبێت بەسەر کاری هونەری و درامی نایاب بەشێوەیەکی گشتی.
    ئەمەو سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕێزدار محمد شیاع سودانی پڕۆژەیەکی ڕۆشنبیری و هونەری و ئەدەبی مەزنی ڕاگەیاند بۆ پشتیوانیکردنی سینەماو شانۆو هونەری شێوەکاری و نووسین و ئەدەب و ئەدەبیاتی منداڵان ئەویش لەمیانەی پێشوازیکردنی لە ژمارەیەکی بەرچاوی ئەستێرەکانی هونەری عێڕاقی و نوێنەرانی یەکێتی ئەدیبان و نووسەران.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران هەواڵی تەرخانکردنی 13 ملیار و پێنجسەد ملیۆن  دیناری گواستەوە لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.
    هەروەها سودانی بەپێی بەیاننامەکە جەختیکردەوەلەتەواوکردنی ڕێکارەکانی دارایی بۆ چالاکیە هونەری وئەدەبیەکان و جەختیشی کردەوەلەوەی کە پێویستە کەرتی تایبەت هەنگاوبنێنە بواری هونەری و پشت نەبەستن بە کۆمەکی حکومی ، مەرجیش نیە کارەهونەریەکان ڕەچاوی بۆچوونی حکومەت بکات بەڵکو پێویستە ڕەچاوی کواڵێتی و نایابی وداهێنان بکات.
    هەروەها سودانی ئاماژەی بەوەکرد کە حکومەت گرنگیەکی زۆربەلایەنی ڕۆشنبیری و هونەری دەدات، چونکە وێنایەکی ئەرێنی بۆ سەقامگیری وڵات دەبەخشێت و دەشکرێ هونەرو ڕۆشنبیری بۆ بەرەوڕووبوونەوەی دیاردەترسناکەکان بقۆزرێنەوە، وەکو توندوتیژی و مادەهۆشبەرەکان و پەڕگیری ، ئەرکی حکومەتیشە کە گرنگی بە هونەرمەندان و داهێنانکاران بدات و پێشووتریش 5 ملیاردینارمان تەرخان کرد بۆ سەندیکای هونەرمەندان و 3 ملیاردیناری دیکەشمان بۆ سنووقی دڵنیایی کۆمەڵایەتی تایبەت بۆ یەکێتی ئەدیبان تەرخان کرد.
    هەروەها پڕۆژەکە 5 ملیاردیناریشی تەرخان کرد بۆ درامای عێڕاقی و 5 ملیاری دیکەش بۆ سینەماو یەک ملیاریش بۆ چاپەمەنیە ئەدەبیەکان، بەهەمانشێوەش 200 ملیۆن دینار بۆ شێوەکاران و 300 ملیۆن دیناری دیکەش بۆ مۆزیک و یەک ملیارونیویش بۆ یەکێتی ئەدیبان و 500 ملیۆن دیناریش بۆ ئەدەبیاتی منداڵان دابینکراوە.