بەغداد/INA
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالکی جەختیکردەوە لەوەی کە عێڕاق ئامادەکاری دەکات بۆ شۆڕشێکی هەڵبژاردن و پێویستە دەنگدەران بژاردەی باشیان هەبێت.
مالیکی لە وتەیەکیدا لەمیانەی کۆبوونەوەیەکی جەماوەری دوێنی شهو وتی: عێڕاق ئامادەکاری دەکات بۆ شۆڕشێکی هەڵبژاردن کەلە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا بەرجەستە دەبێت، جەختیشی لەوەکردەوە کەگرنگترین بەشەکانی پڕۆسەی بونیادنانی دەوڵەت لەهەڵبژاردندا بەرجەستە دەبێت.
وتیشی ئەوەی کە چاکسازی و بونیاد وئاوەدانکردنەوە و حکومەتێکی سەقامگیری دەوێت هیچ دەرچەیەکی دیکەی نیە سندووقەکانی دەنگدان نەبێت کە ماف و ئەرکێکە وپێویستە ئەدا بکرێت.
هەروەها مالکی نەهێشتنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی بە پێچەوانەی دەستوور هەژمارکرد و جەختیشی لەوەکردەوە کەهەر دەوڵەتێک بە یاساوە پابەندنەبێت پێشکەوتن بەخۆوە نابینێت.