بهغدا-INA
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهراگهیهندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاندووه" سەرۆکی ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى پڕۆژەیەکی گەورەی کلتوورى و هونەری لە عێراق دەستپێکرد بۆ پاڵپشتیکردنی سینەماو دراما و شانۆ و ئەدەب و هونەری تەشکیلی و ئەدەب و کتێب و ئەدەبیاتی منداڵان و ڕایگەیاند کە بڕی سیانزە ملیار و پێنج سەد ملیۆن دیناری عێراقی تەرخانکردوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.
ئەمەش لە کاتێکدا بەڕێزیان پێشوازی کرد لە ژمارەیەکی گەورە لە ئەستێرەکانی هونەری عێراقی و نوێنەرانی یەکێتی نووسەران و ژمارەیەک لە نووسەران و ڕۆشنبیران.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لە تەواوکردنی ڕێوشوێنەکانی تەرخانکردنی دارایی پێویست بۆ چالاکییە هونەری و ئەدەبییەکان کە بەهۆی نەبوونی پشتیوانی و دەستپێشخەرییەوە تووشی وەستان بوون، هەروەها جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە کەرتی تایبەت بچێتە ناو بەرهەمهێنانی هونەرییەوە نەک تەنها پشت بە حکومەت ببەستن و ئاماژەی بەوەش کرد چیتر پێویست ناکات هونەرمەندان لە کارە هونەرییەکاندا ڕەچاوی هەستی حکومەت یان هیچ لایەنێک بکەن، و تاکە مەرجی ئێمە ئەوەیە کە کوالێتییەکی باشیان هەبێت و بە ئاستێکی هونەری بەرز بێت.
سودانی ئاماژەی بەوەدا کە بوارە کلتووری و هونەرییەکان گرنگییەکی زۆریان هەیە بۆ حکومەت بەهۆی کاریگەری بەرهەمەکان و فیستیڤاڵە ئەدەبی و هونەریەکان لە دروستکردنی تێڕوانینێکی ئەرێنی لەسەر سەقامگیری وڵات، هەروەها کاریگەری وەبەرهێنانی هونەر و کەلتوور لە بەرەنگاربوونەوەی دیاردە مەترسیدارەکان وەک توندوتیژی و توندڕەوی و ماددە هۆشبەرەکان و جەختیشی کردەوە لەوەی کە ئەرکی حکومەت گرنگیدانە بە هونەرمەندان و داهێنەران و پێشتر 5 ملیار دینار تەرخانکرا بۆ سەندیکای هونەرمەندان و تایبەت بوو بە سندوقی خانەنشینی هونەرمەندانەوە، هەروەها 3 ملیار دیناریش بۆ سندوقی هاوکاری کۆمەڵایەتی یەکێتی نووسەران تەرخانکرا.
ئاماژە بەوە دەکرێت کە پڕۆژەکە 5 ملیار دیناری تەرخانکردووە بۆ پاڵپشتیکردنی درامای عێراقی و بڕی 5 ملیار دینار بۆ پاڵپشتیکتردنی سینەمای عێراقی و یەک ملیار دیناری عێراقیش بۆ چاپکردنی بەرهەمی ئەدەبی و فیکری بۆ نووسەران و ئەدیبان عێراقی.
هەر لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا 200 ملیۆن دینار تەرخانکراوە بۆ پشتگیریکردن لە هونەرمەندانی تەشکیلی بۆ ئەنجامدانی پێشانگای تایبەت و 300 ملیۆن دینار تەرخانکراوە بۆ پشتگیریکردنی هونەرە جۆراوجۆرەکانی مۆسیقا، هەروەها یەک ملیار و نیو دینار تەرخانکراوە بۆ یەکێتی نووسەران و ئەدیبان لە عێراق بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانس و فیستیڤاڵە فەرمییەکان، جگە لە تەرخانکردنی 500 ملیۆن دینار بۆ پشتگیریکردنی ئەدەبیاتی منداڵان.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات