به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، دووپاتی کردەوە کە عێراق سیاسەتی هاوسەنگی لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناوچەیی و نێودەوڵەتی پەیڕەو دەکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی شێخ خەزعەلی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، عەلی ڕێدا کۆنی، لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا، شێخ قه‌یس خەزعەلی ئاماده‌یی حکومەتی عێراق بۆ هه‌ڵگرتنی بەرپرسیارێتی دەستوری خۆی دووپاتكرده‌وه بۆ ڕێگری‌کردن لە بەکارهێنانی خاكی عێراق وەک خاڵی دەستپێک بۆ هەڕەشەکردن لە وڵاتانی دراوسێ یان ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان بۆ سەریان. هه‌روه‌ها وتی"عێراق سیاسەتی هاوسەنگی پەیڕەو دەکات لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەوروبەری خۆی له‌ناوچەكه و له‌سه‌ر ئاستی نێودەوڵەتی به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌سته‌وه‌هێنانی سەقامگیری خۆی و گەیشتن بە خواستەکانی گەلی عێراق.
هه‌روه‌ها گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بەڕێوەبردنی سەرجەم پرسه هاوبەشەکان بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا دووپاتكرده‌وه، كه‌بەپێی دیدگایەکی واقیعی، دوور لە هەر دەستوەردانێکی لایەنەکانی دیکە بێت، وداواشی لە ئەنقەرە کرد كه‌بە جددی و خێرا بە پشکی ئاوی عێراقدا بچێتەوە و ڕێز لە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان و پەیمانەکان لەم بواره‌وه بگرێت.
لە کاتێکدا باڵیۆزی تورکیا "سوپاسی خۆی بۆ گرنگیدانی شێخ قه‌یس خەزعەلی بۆ چەسپاندنی پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا بەپێی ئەو دیدگایانەی کە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات بەدی دێنن راگه‌یاند، وڕۆڵی شێخ خەزعەلی بە گرینگ وسه‌ره‌كی لە دەوڵەتی عێراقدا وەسف کرد و ئەمەش ڕەنگ دەداتەوە له‌هەنگاوه‌كانی نیشتمانی جددی بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی پێشەنگی عێراق لە ناوچەکە و جیهاندا.