بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، دووپاتیكردهوه کە گەلان و وڵاتانی ناوچەکە ئاسایشی ناوچهكه دهپارێزن، بەبێ ئەوەی پێویستی بە دەستێوەردانی دەرەکی هەبێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" مەندەلاوی و شاندی پەرلەمانی یاوەری لەگەڵ عەلی ئەکبەرئەحمەدیان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کۆبوونەتەوە.
مەندەلاوی جەختی لەوە کردەوە کەگەلان و وڵاتانی ناوچەکە ئاسایشی ناوچهكه دهپارێزن، بەبێ ئەوەی پێویست بە دەستوەردانی دەرەکی لە کاروبارەکانیاندا هەبێت، ههروهها ڕەتکردنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ بەکارهێنانی ئاسمان و ئاو و زەویەکانی عێراق بۆ بهئامانجگرتنی وڵاتانی دراوسێ، بەتایبەتی ئێران دووپاتكردهوه ئاماژەش بەگرنگیی ئەو ڕێککەوتنانەی لە نێوان بەغدا و تاران واژۆ کراون دا و ڕۆڵیان ئەو لە بەدیهێنانی هاوکاریی هەمەلایەنە بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتی دراوسێ.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" ئەندامانی شاندی پەرلەمان تاوتوێی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات و پرسی ڕێڕەوی بێ کێشەی هەناردەکردنی غازی ئێران بۆ عێراق و جەختکردنەوە لەسەر هەماهەنگی هەوڵەکان لە بوارەکانی (کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان وبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ڕووبەڕووبوونەوەی باندەکانی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان)، جگە لە داهاتووی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە هەموو ئاستەکانداو بەهێزکردنی بۆ خزمەتکردنی ههردوو گهلی عێراق و ئێران.
لهلای خۆیەوە" ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئێران هەڵوێستی ڕاشکاوانە و بوێرانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بەرز نرخاند لە پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی کە لە بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکە و پاراستنی ئاسایشی ئەواندایە، ئاماژەش بۆ ئەوە كرد کە ڕۆڵی مەندەلاوی و ئێستاش لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەراندا دیارە، سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ناوخۆیی و دەرەکییەکان. جگە لە ڕۆڵی لەبواری هاوکاری هاوبەش بۆ ئاستە بەرزەکان.