بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی، دەرکردنی سێ بەرپرسی کەرکووکی ڕاگەیاند کە دەستکاری ڕاپۆرتەکانی پڕۆژەیەکیان کردووە و بوونەتە هۆی بەفیڕۆدانی دوو ملیار دینار.
دهستهكهلە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگهیاندووه“ بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی لهدهسته، فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دهستپاكی لە کەرکوک تیمێکی کارکردن پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو زانیاریانەی کە گومانی گەندەڵی و دەستکاریکردن لەخۆدەگرێت لە ڕاپۆرتی پشکنینی تاقیگەییدا بۆ یەکێک لە پڕۆژەکانی نۆژەنکردنەوەی گوندەکانی ڕزگارکراو لە تیرۆر کە لە سندوقی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بههۆی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانەوە ڕەوانەی کۆمپانیایەکی بەڵێندەرایەتی گشتی کراوە به بڕی (1,891,200,000) ملیار هەشت سەد و نەوەد و یەک ملیۆن دینار .
ئاماژەی بەوەشکرد" ئۆپەراسیۆنەکانی وردبینی و لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوە بوونی دەستکاریکردنیان لە ڕاپۆرتەکانی پشکنینی تاقیگەدا سەلماندووه و ئەنجامە ئەسڵیەکانی پشکنینەکە ئاماژەن بۆ پابەندنەبوون بەو کارانەی کە بەپێی تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان ئەنجامدراون، بەو پێیەی دەستکاری کراون لەگەڵ و دروستکردن بۆ ئەوەی لەگەڵ تایبەتمەندییەکان بگونجێت، و بڕە پارەیەکیان بۆ خەرجکرا، کە بووە هۆی بەفیڕۆدانی پارەی گشتی .
ههروهها وتی " تیمەکە، دوای پێشکەشکردنی ئەنجامەکان بۆ دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک بۆ دۆسیەکانی دەستپاکی، ڕوویان لە تاقیگەی بیناسازی کەرکوک کرد و توانیان ئەو فەرمانی دەستگیرکردنە جێبەجێبکەن کە لە دژی بەڕێوەبەری تاقیگە و بەڕێوەبەری پێشووی تاقیگهی کەرکوک بهتۆمەتی دەستکاریکردنی ڕاپۆرتی تاقیگەیی، ههروهها هەمان تیم چوونەتە بەرێوەبەرایەتی ڕێگاوبان و پردەکانی کەرکوک، ولابردنی سەرۆکی لیژنەی سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکەش لەسەر هەمان تۆمەت."
ئاماژەی بەوەشکردووە “ڕاپۆرتێکی فەرمی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکە ڕێکخراوه، کە بەپێی بڕگەکانی مادەی (٢٨٩/٣١٥)ی یاسای سزادان ئەنجامدرا، و ئەوانیش لەگەڵ تۆمەتباران پێشکەش بە دادوەری تایبهتی لێکۆڵینەوە كراون، کە بڕیاریدا دەستگیریان بکات تا لێکۆڵینەوە.