بهغدا-INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی کرد لەنەسیر مەمدۆڤ باڵیۆزی کۆماری ئازەربایجان لە عێراق.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهراگهیهندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاندووه" لە میانی دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا لە گەڵ ڕێگاکانی بەهێزکردنی هەماهەنگی هاوبەش لە چەند بوار و کەرتێکدا، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر ئەنجامدانی خولی سێیەمی لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئازەربایجان کە بڕیارە دوو سبەی چوارشەممە ئەنجام بدرێت لەگەڵ ئەو لێکتێگەیشتنانەی کە لەوانەیە لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆستدا بێت.
لهلایی خۆیهوه مەمدۆڤ خواستی حکومەتی ئازەربایجانی ڕاگەیاند بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی گەشەپێدان و بنیاتنانەوە، پاش ئەوەی عێراق دەرفەتی وەبەرهێنانی ئومێد بەخشی خستەڕوو، بەم شێوەیەش هاوبەشی ئابووری نێوان عێراق و ناوچەکە بەهێزتر دەبێت، هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر پێشکەش کردنی ئاسانکاری بۆ زیارەتکارانی مەزارگە پیرۆزەکان لە هاوڵاتیانی ئازەربایجان لەگەڵ ئەو عێراقییانەی کە سەردانی ئازەربایجان دەکەن.