سەرۆک وەزیران پەرۆشی حکومەت بۆ باشترکردنی باری بژێوی هاوڵاتیان لە هەرێم دووپاتدەکاتەوە

سیاسی
  • 4-12-2023, 16:30
  • +A -A

    به‌غدا-INA

    ئه‌مڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران په‌رۆشی حکومەتی دووپاتکردەوە بۆ پشتگیریکردنی تەواوی کۆمیسیۆن بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پێشوازی لە سەڵاحو دین محه‌مه‌د بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و شاندی یاوەری کرد وله‌ کۆبوونەوەیه‌كدا گرنگترین پرسه‌كان لەسەر ئاستی نیشتمانیه و هەوڵەکانی حکومەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریه‌كان به‌هاوڵاتیان لە هەموو پارێزگاکان خرانه‌به‌ر باس و لێكۆلینه‌وه‌.
    هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیران جەختی له‌په‌رۆشی حکومەت كرده‌وه‌ بۆ باشترکردنی باری بژێوی هاووڵاتیان لە هەرێمی کوردستانی عێراق، و به‌رێك وپێكی وەرگرتنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان به‌هه‌مان شێوه‌ی هاووڵاتیانی دیکە لە سەرجەم پارێزگاکانی دیكه‌ی عێراق، ئاماژەش به‌و ڕێککەوتنانەی کە لەم ڕووەوە ئەنجام دراون دا و پێویستی پابەندبوون پێیانەوە.
    سودانی ته‌كه‌زی له‌سه‌ر گرنگی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق كرد، هەروەها بەرژەوەندی حکومەت بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەواو بۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق کە بڕیارە له‌مانگی شوباتی داهاتوو ئه‌نجام بدرێن.