نووسینگەی سەرۆک وەزیران میکانیزمی ڕێکخستنی کاری موەلیدەکان دەستنیشان دەکات

ناوخۆ
  • 4-12-2023, 16:27
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    نووسینگەی سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە میکانیزمەکانی ڕێکخستنی کاری موەلیدەکانی دەستنیشان کرد.
    نووسینگەی سەرۆک وەزیران لەنووسراوێکدا بە پاڕێزگای بەغدای ڕاگەیاند کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت تیایداهاتووە کە بەفەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەدوداچون و ڕێکخستنی کاری موەلیدەکان پێویستە ئەم خاڵانە ڕەچاوبکرێت:
    1-ئاڕاستەکردنی گشتاندنێک بۆ سەرجەم یەکەکانی کارگێڕی بەوەی کەپێویستە مێکانیزمی وەرگرتنی هاوبەش لە کوتایی مانگدا جێبەجێبکرێت و خاوەن موەلیدەکان ژمێرەیەک دابنێن بۆ هەژمارکردنی کاتەکانی کارکردن.
    2-ڕێکخستنی گرێبەستێکی یاسایی بۆ ئەوزەویەی کەلەسەریدا موەلیدەکە دانراوە.
    3-تەرخانکردنی ژمارەیەکی مۆبایل بۆ وەرگرتنی سکاڵای هاووڵاتیان.
    4- پێویستە شوێنەکانی کۆگەکردنی سووتەمەنیەکان بە بەڕێوەبەری یەکەی کارگێی بناسێنرێت.
    هەروەها پێداگریشی کرد لەسەر پەیڕەوکردنی ئەم ڕێکارە بەپێی فەرمانی سەرۆک وەزیران و جێبەجێکردنی خاڵەکان تاکو یەکی مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2024.