ئاسایشی نیشتیمانی: 83 ساختەکاری ئەلکتڕۆنی دەستگیرکردووە

ئەمنی
  • 4-12-2023, 16:26
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێڕاقی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە دەستگیرکردنی 83 ساختەکاری ئەلکتڕۆنی ڕاگەیاند.
    دەزگاکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی پاش بەدەستهێنانی زانیاری و ڕەزامەندی دادوەری تیمەکانمان لەپارێزگای بەسڕە توانیان دووکەس دەستگیربکەن کە بازرگانیان بەمۆبایلی تۆمارنەکراوەوە کردووە ولەکاتی دەستگیرکردنیان 50 سیمکارتی تۆمارنەکراویان پێبووە کە بۆهەڕەشەکردن و ناوزڕاندن بەکاریان هێناوە.
    بەیاننامەکە وتیشی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی سکاڵای زۆری پێگەیشتووە دەربارەی ئەم جۆرە تاوانانە کە هەڕەشە لەخەڵک دەکەن بۆ وەرگرتنی پارە.
    وتیشی پڕۆسەکانی دەستگیرکردن بەپێی فەرمانی دادوەری ئەنجامدرا لە پارێزگای نەینەوا 25 تۆمەتبار ، کەربەلای پیرۆز 10 تاوانبار لەهەریەکێکیاندا، لە سەڵاحەدین 8 تاوانبار، لە بابل و واست 3 تاوانبار لەهەر یەکێکیاندا، لە بەسڕەش دوو تاوانبار و لە میسانیش یەک تاوانبار، سەرجەم تۆمەتبارەکان ڕەوانەی لایەنی دادوەری کران.