بەغداد/ INA حەسەن فەواز
وێنەگرتنی : ستار غزی
وەزیری گواستنەوە ڕەزاق محێبس ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی لەگەڵ شاندی هەرێم دەربارەی ڕێگای گەشەپێدان ئاشکرا کرد.
محێبس بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند" کە شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەزیری گواستنەوە ونوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغداد ئەمڕۆ سەردانی پایتەختیان کرد و پێکەوە باسمان لە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان کرد بەئامادەبوونی سەرۆکی لێژنەی گواستنەوەوپەیوەندیەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران زەهڕە بجاری ولێژنە تەکنیکیەکانی هەردوو وەزارەتی گواستنەوە لەهەردوولا لەگەڵ کۆمپانیای ڕاوێژکاری ئیتاڵی.
وتیشی کە لە کۆبوونەوەکەداباسمان لە ڕێچکەی پڕۆژەکە و ئەوپارێزگایانە کرد کە پڕۆژەکەیان پێدا تێدەپەڕێت.
ئاماژەشی بەوەکرد کەگەڕێکی دیکەی گفتووگۆ دەربارەی پڕۆژەکە بەڕێوەدەچێت و شاندێکی وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی فیدڕاڵی بۆ ئەم مەبەستە سەرەتای ساڵی داهاتوو سەردانی هەرێم دەکات.