سەرۆک کۆمار پێداگری دەکات لەسەر کۆششە نێودەوڵەتیەکان بۆ ڕاگرتنی جەنگی غەززە

سیاسی
  • 4-12-2023, 13:39
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە پێداگری کرد لەسەر گرنگی کۆششە نێودەوڵەتیەکان بۆ ڕارگرتنی جەنگی دژبە غەززە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووه‌ راگه‌یاندووه‌" سەرۆک کۆمارئەمڕۆ لەکۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە سوپاسالاری هێزە چەکدارەکانی ئێران لیوا محه‌مه‌د باقری وشاندی یاوەری.
    وتیشی کە لیوا باقری سڵاوی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی سەید عەلی خامنەئی وسەرۆکی ئێرانی ئیبڕاهیم ڕەئیسی بەسەرۆک کۆمار گەیاند، بەهەمانشێوەش سەرۆک کۆمار سڵاوی خۆی لە ڕێگای سوپاسالارەوە گەیاندە ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و سەرۆکی ئێران وسەرجەم سەرکردەکانی ئێران.
    سەرۆک کۆمار پێداگری کرد لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندیەکان وپتەوکردنی هاوکاری لە بواری ڕاهێنان و تەکنیک وکاری هاوبەش بۆ سەقامگیی ئاسایشی سەرسنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
    هەروەها سەرۆک کۆمار دەستخۆشی کر لەو ڕێککەوتنەی لەنێوان هەردوو وڵاتدا واژۆکراوە وو سوپاسی ئێرانیشی کرد بۆ هەماهەنگیکردنی عێڕاق لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، ئاماژەشی کرد بە هەڵوێستی عێڕاق بۆ پشتیوانیکردنی گەلی فەلەستین.
    لەلایەن خۆشیەوە لیوا باقری پشتیوانیکردنی ئێرانی بۆ کۆششەکانی عێڕاق دووپاتکردەوە لە سەقامگیریدا، وهەروەها دەسخۆشی لە سەرۆک کۆمارکرد بۆ وتە بەپێزەکەی لەکۆنگرەی کەشوهەوا.