وەزیری ئاوەدانکردنەوە: حکومەت کاردەکات بۆ دیزاینکردن بۆ ڕێگای دۆڕە- یوسفیە

ناوخۆ
  • 4-12-2023, 13:36
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەنگین ڕێکانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیکردەوە لەوەی کە حکومەت کاردەکات بۆ دیزاینکردنێکی مۆدێرنانە بۆ ڕێگای دۆرە- یوسفیە.
    ڕێکانی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووه‌ راگه‌یاندووه‌" حکومەت کاردەکات بۆ دیزاینکردنی سەرڕێگای دۆرە- یوسفیە بەشێوەیەکی مۆدێرن، تاکو ببێتە ناوچەیەکی جوان وقەشەنگ وسەرجەم هۆکارەکانی
    نیشتەجێبوون و خۆشگوزەرانی وبازرگانی بگرێتەخۆ.
    وتیشی حکومەت هەرهەنگاوێک بنێت مەبەستی پەڕەپێدان و خزمەتکردنەو زیان بەهیچ هاووڵاتیەک ناگەیەنێت، زۆربوونی دانیشتووانی بەغدادیش وادەخوازێت کە ناوچەگەلی نوێ بەهەموو ئاڕاستەکاندا بکرێنەوە.