وەزیری ناوخۆ کەمبوونەوەی ڕێژەی تاوانکردنی ڕاگەیاند

ئەمنی
  • 4-12-2023, 12:24
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە ڕێژەی تاوانەکان لەکەمبوونەوەدایەو فەرمانیشی دا دەربارەی ماتۆڕسکیلەکان.
    وەزارەت لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووه‌، راگه‌یاندووه‌" وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ گوێگرتن لە پوختەی مانگانەی مانگی تشرینی دووەم ،بەئامادەبوونی بریکاری کاروباری پۆلیس و کادیرانی پێشکەوتووی وەزارەت وفەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد و فەرماندەکانی پۆلیسی پارێزگاکان لەڕێگای تەلەفزیۆنەوە.
    شمەری جەختیلەوەکردەوەکە  هۆکاری تاوانەکانی بەزۆری ماددەهۆشبەرەکانە، پێویستیشە هێزە ئەمنیەکان بەدوداچوون بکەن بۆ مۆڵگەکانی تاوانی ماددەهۆشبەرەکان.
    دەسخۆشیشی کرد لە فەرماندەییەکانی پۆلیس کە توانیویانە ڕێژەی تاوان کەم بکەنەوە، پێداگریشی کرد لەوەی کە پێویستە سەرجەم هێزەئەمنیەکان بەدوداچون بکەن بۆ خاوەن ماتۆڕسکیل و تەکتوکەکان کە سەرپێچی یاساکانی هاتووچۆ دەکەن.