بەغداد/ INA
کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
بەیاننامەی کەشناسی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کەشی سبەی ساف دەبێت لە بەشەکانی ڕۆژاوا و لە ناوچەی ناوەڕاستیش پەڵەهەوردەبێت، لەباشوورو باکووریش هەندێک هەور وتەماوی دەبێت، پلەکانی گەرماش لەسەراسەری وڵات لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبنەوە.
ڕۆژی چوارشەممەش لە ناوەڕاست و باکوورهەندێک هەوروباران دەبێت ،لەناوچەی باشووریش هەندێک هەوردەبێت ، پلەکانی گەرماش هەندێک نزمتردەبنەوە لەسەرانسەری وڵات.
ڕۆژی پێنجشەممەش لەناوەڕاست هەوراوی دەبێت و پلەکانی گەرماش نزمتردەبنەوە، لەباکووریش هەوروباران دەبێت، پلەکانی گەرماش گۆڕانکاریان بەسەردانایەت.
ڕۆژی هەینیش لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور هەندێک هەوردەبێت و لە باکووریش هەوراوی دەبێت و پلەکانی گەرماش گۆڕانکاریان بەسەردانایەت.