بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید پاش سەردانی ئیماڕات بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی لوتکەی کۆب 28 گەڕایەوە بەغداد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووه راگهیاندووه" سەرۆک کۆمار وشاندی یاوەری پاش تەواوبوونی سەردانەکەی بۆ ئیماڕات گەڕایەوە بەغداد.
ئەمەو سەرۆک کۆمار لەکۆنگرەی کەشوهەوا بەشداریکرد ولەلایەن هەریەک لە سەرۆکی ئیماڕات شێخ محمد کوڕی زاید ئالنهیان وئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێسەوە پێشوازی لێکرا.
لەمیانەی کۆنگرەکەدا کە زیاتر لە 180 وڵات ئامادەی بوون سەرۆک کۆمار لەوتەیەکیدا داوای کرد کە هەشت وڵاتەکەی هاوڕۆخەکانی کەنداو بەرەنگاری گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا ببنەوە.