بەغداد/ INA
موحسین مەندلاوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت جەختیکردەوەلەوەی کەپێویستە ڕێککەوتنە هاوبەشەکانی نێوان عێڕاق و ئێران کارابکرێن.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووه راگهیاندووه" مەندلاوی و شاندی یاوەری پێشوازیان کرد لە عەبدولڕەزا میسری جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێرانی.
بەیاننامەکە مەندلاوی بەپێی جەختیکردەوەلە پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەردوولا، کە پێویستە پتەوتر بکرێن لەسەرجەم بوارەکاندا و هاوکاری بکرێت لە پاراستنی سنوورەکان لەپێناو تۆکمەکردنی ئاسایش و سەقامگیری هەردوو وڵات، هەروەها چارەسەری بۆ کێشەی ئاوبدۆزرێتەوەو برەوی زیاتر بە ئاڵوکۆڕی بازرگانی بدرێت، جگەلەوەش هەماهەنگی زیاتر لەبواری یاساڕێژیدا بکرێت.
لەلایەن خۆیەوە عبدالرەزامسڕی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێرانی لەگەڵ لایەنی عێڕاقی باسیان لە ئاسانکردنی ڕێکارەکانی سەردانی شوێنە ئایینیە پیرۆزەکان کرد، دەسخۆشیشی کرد لە هەڵوێستی عێڕاق بەرامبەربە هێرشەکانی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر فەلەستینیەکان.