یەكێتی ئەوروپا: هەوڵەكان بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی عێراق بۆ ڕادەستكردنەوەی داواكراوان لە ئەوروپا

سیاسی
  • 3-12-2023, 21:38
  • +A -A

    بەغدا - INA-  ویسام مەلا
    نوێنەرایەتی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە جێبەجێكردنی میكانیزمی هاوكاری لەگەڵ عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە دوو ئاراستەدا پشتڕاستكردەوە، هاوكات هەوڵەكانی ڕادەستكردنەوەی تۆمەتبارانی داواكراوی عێراقی بە وڵاتەكەیان ئاشكراكرد لە ڕێگەی پەیوەندی فەرمی نێوان حكومەتی عێراق و هاوتاكانی لە وڵاتانی ئەوروپا .
    سەرۆكی نوێنەرایەتییەكە باڵیۆز تۆماس سیلەر لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: میكانیزمێكی هاوكاری لەگەڵ عێراق هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ڕێگەی دوو ئاراستەوە: یەكەمیان پەیوەندیكردنە لەگەڵ سەرۆك وەزیران و بەشێك لە وەزیرەكان بۆ باس لە شەڕی گەندەڵی و دەرئەنجامەكانی بەدەست هاتوو و هەنگاوەكانی داهاتوو بۆ كەمكردنەوەی گەندەڵی دەكەن، لەكاتێكدا ئاراستەكە بریتییە لە دووەمیان پەیوەندیكردنە لەگەڵ ئەو دەزگا نێودەوڵەتیانەی كە لە عێراق كاردەكەن، وەك نەتەوە یەكگرتووەكان، بۆ پاڵپشتی عێراق بە شارەزایی مرۆیی و تەكنیكی بەتایبەتی پەیوەست بە ئەزموونی ئەوروپی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
    سەبارەت بە ڕادەستكردنەوەی داواكراوانی عێراقی كە لە ئەوروپان، سەیلەر جەختی لەوە كردەوە : لەم ڕووەوە هەوڵدەدەین بۆ گەیشتن بە ئامانجە خوازراوەكان، بەتایبەتی كە پرسی ڕادەستكردنەوەی داواكراوان تەنها پەیوەندی بە عێراقەوە نییە، بەڵكو وڵاتانی دیكەش هەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پەیوەندی لەنێوان دەوڵەتی عێراق و حكومەتەكانی ئەوروپادا هەیە بۆ ڕادەستكردنەوەی كەسانی داواكراو.