بەغدا - INA
سەرۆكی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان فەریقی یەكەمی روكن قەیس محەممەداوی ئەمڕۆ یەكشەممە جەختی كرد لەسەر پێویستی تەواوكردنی دەنگدانی تایبەت بۆ ئەندامان بەقەد دەنگی گشتی گرنگ.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و سەرۆكی لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، فەریقی یەكەمی روكن قەیس محەممەداوی بە یاوەری ئەفسەرانی ستافی فەرماندەیی و نوێنەرانی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دەزگای ئاسایش و بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی و بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەكانی فەرماندەیی هێزە زەمینیەكان و نوێنەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان گەیشتە پارێزگای بەسڕە.
ئاماژەی بەوەشكرد: جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و سەرۆكی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردن فەریقی یەكەمی روكن قەیس محەممەداوی كۆبوونەوەیەكی ئەمنی فراوانكراوی لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسڕە ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی فەرماندەكانی بەسڕە، سومەر و ئۆپەراسیۆنەكانی میسان، فەرماندەكانی پۆلیسی سێ پارێزگاكە، بەڕێوەبەرانی خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان بۆ هەر سێ پارێزگاكە، سەركردەكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی و بەڕێوەبەرانی نووسینگەكانی كۆمسیۆن لەپارێزگایەكان.
محەمەداوی جەختی لەوە كردەوە: پێویستی پێداچوونەوەی بەردەوام بە پلانە ئەمنییەكان و هاوكاری و هەماهەنگی نێوان سوپا و پۆلیس و حەشدی شەعبی و باقی خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان لە پاراستنی ناوەندەكانی دەنگدان و ئاسانكاریكردن بۆ ئەركی دەنگدەران لە گەیشتن بە ناوەندەكانی دەنگدان.
ئاماژەی بەوەشكرد:پێویستی تەواوكردنی دەنگدان بۆ ئەندامانی دەزگا ئەمنییەكان بە هەمان گرنگی دەنگدانی گشتی.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا كۆمەڵێك تێبینی و دیدگای جیاواز خرانەڕوو، و ئەوانیش لەبەرچاو گیرا و بەكارهێنران بۆ بەهێزكردنی پلانە ئەمنییەكان بۆ سەركەوتنی هەڵبژاردنەكان و دابینكردنی كەشێكی ئەمنی و هەڵبژاردنی گونجاو لەم بارەیەوە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد