ئەنجومەنی هەواڵگری نیشتمانی جەخت لەسەر گرنگی دانانی یاسای تاوانە ئەلیكترۆنییەكان دەكاتەوە

سیاسی
  • 3-12-2023, 17:22
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ڕۆژی یەكشەممە ئەنجوومەنی هەواڵگری نیشتمانی جەختی لە گرنگی دانانی یاسای تاوانە ئەلیكترۆنییەكان كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە  و ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجوومەنی هەواڵگری نیشتمانی سێزدەهەمین دانیشتنی خۆی بە سەرۆكایەتی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەنجامدا و لەبوونی هەموو دەزگا هەواڵگرییەكان و ئەنجومەنەكە باسی لە بابەتەكانی بەرنامەی كار كرد و بڕیار و ڕاسپاردەی پێویستی لەسەر ئەو بابەتە گرتەبەر.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەنجومەن تاوتوێی تەوەری (بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر واقیع و ئامانج)ی كرد و هەروەها گفتوگۆی لەسەر (تەوەری هەراسانكردنی ئەلیكترۆنی و ڕاستی و تەحەددیاتەكان) كرد، و ڕاسپاردەی پێویستی سەبارەت بەو بابەتە دەركرد، بۆ بەهێزكردنی ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر. لەم بارەیەوە.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە ئەنجومەنەكە جەختی لە گرنگی یاساییكردنی یاسای تاوانەكانی زانیاری، بۆ كەمكردنەوەی حاڵەتەكانی ڕەشبگیری و پاراستنی كۆمەڵگا لە دیاردە نەرێنییەكان كردووەتەوە.
    ئەنجومەنەكە ستایشی هاوكاری هاوڵاتیانی لەگەڵ خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایشی شار و پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتی كرد.