بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران داوای لە وڵاتانی ئەوروپا كرد هەوڵەكانیان بۆ سەقامگیركردنی ناوچەكە چڕتر بكەنەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی شانشینی یەكگرتوو لە عێراق كرد و ئاماژەی بەوەشكرد : كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاكانی پەرەپێدانی لە بوارە جیاوازەكاندا، بەتایبەتی سیاسی و ئابووری، هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا باس لە سەردانەكەی داهاتووی سەرۆك وەزیران بۆ شانشینی یەكگرتوو كرا و دیارترین دۆسیە و بابەتەكانی هاوبەش كە لەم سەردانەدا گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت، بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە سەركەوتنەكانی.
سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا : پێویستی چڕكردنەوەی هەوڵەكانی هەموو وڵاتان، بەتایبەتی وڵاتانی ئەوروپی، لەپێناو سەقامگیركردنی ناوچەكە و كاركردن بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایش بۆ هەموو گەڵانی ناوچەكە.