ئازەربایجان:دەخوازین بەشداری پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی عێراق بکەین

ناوخۆ
  • 3-12-2023, 16:32
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"نەسیر مەمەدۆڤ" باڵیۆزی ئازەربێجان لە عێراق،نیازی وڵاتەکەی بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان لە عێراق ڕاگەیاند وئاماژە بەوەشدەکات کە هەوڵی بەردەوام هەیە بۆ زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات،هەروەک  ئاشکرا کرد کە سەردانەکەی وەفدی  باڵا بۆ گفتوگۆکردنە  لەسەر 5 مەلەفی گرنگ.
    "مامدۆڤ " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات شاهیدی گەشەسەندنی گەورەن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە وڵاتەکەی بە تایبەتی گرنگی بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق دەدات.
    ڕاشیگەیاند : کە هەفتەی داهاتوو وەفدێکی فەرمی باڵای ئازەربێجان سەردانی عێراق دەکات،و سێیەمین کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی حکومی نێوان هەردوو وڵاتیش لە بەغدا دەبێت.
    ڕوونیشیکردەوە:- کە وەفدە ئازەرییە کە سەردانی بەغدا دەکەن،و تاوتوێی وەبەرهێنانی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و هاریکاری لە بواری نەوت و گاز و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ڕۆشنبیری و ناردنی خوێندکارانی عێراقی بۆ ئازەربێجان دەکەن.
    ووتیشی :- هەفتەی داهاتوو یەکەم کۆڕبەندی بازرگانانی ئازەربێجان و عێراقی لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.
    سەبارەت بە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق"مامدۆڤ " ڕوونیکردەوە کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق زۆر کەمە، بەو پێیەی لە ماوەی 6 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا تەنیا گەیشتووەتە 6 ملیۆن دۆلار.
    وتەی بالیۆزی ئازەربێجان لە بەغدا ، لە ساڵی داهاتووی سەردانی هاوبەشی زۆر دەکەین بۆ زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
    دەشڵێت: زۆر گرنگە سەردانی بازرگانان لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەبێت.
    ئەوەشی وت:- کە باڵیۆزخانە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی فەرمی عێراق و بازرگانان کاردەکات بۆ زیادکردنی بڕی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات.
    باڵیۆزی ئازەربێجان  جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتەکەی دەخوازێت لە ڕێڕەوی گەشەپێدانی عێراق بەشدار بێت،بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە لە داهاتوودا ئازەربێجان پەیوەندی بەو پڕۆژەیە بکات.
    سەبارەت بە وەبەرهێنانی غازیش ڕایگەیاند:- کە بابەتەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە لەلایەن لایەنی عێراقییەوە،چاوەڕێی وەڵامی وەزیری نەوت یان لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین