بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"ئەحمەد ئەسەدی" وەزیری کارووباری کۆمەڵایەتی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- بە پشتبەستن بە پرەنسیپی پاڵپشتیکردنی هەژاران و کەمدەرامەتەکان لە کۆمەڵگەی عێراقی و لە چوار چێوەی جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت دراوە ، لە حکومەتی خزمەتگوزاری نیشتمانیدا و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ،دەسەڵاتی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەمڕۆ، پارەی هاوکاری کۆمەڵایەتی بۆ مانگی کانوونی یەکەم بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن و (151) هەزار خێزان، بە گوژمەی زیاتر لە (467) ملیار دینار خەرج دەکات،کە گەورەترین پارەیە لە مێژووی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیدا.
ئاماژەی بەوەشکرد:- ژمارەی ئەو خێزانانەی پیاوان سەرۆکایەتیان دەکەن گەیشتووەتە زیاتر لە یەک ملیۆن و 581 هەزار خێزان، کە دەکاتە زیاتر لە (380) ملیار دینار، هەروەک ژمارەی ئەو خێزانانەی کە ئافرەتان سەرۆکایەتی دەکەن، گەیشتووەتە زیاتر لە (570) هەزار خێزان،کە دەکاتە زیاتر لە (87) ملیار دینار .