بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران ڕاگەیاند :-لەئەنجامی وردبینی نزیکەی 190 هەزار ناشایستە هەبوە لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی کە سودمەند بوونە، هاوکات ژمارەی کرێکارانی بیمەکراو و مووچەکانیانی خستەروو.
سەرۆک وەزیران، لە وتارێکدا لە میانی سەردانەکەیدا بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵیکرد،ڕایگەیاند:-دوای وردبینی نزیکەی 190 هەزار سەرپێچیکاری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی ئاشکرابوونە.
ئاماژەی بەوەشکرد:- نزیکە 153هەزار خێزانی نوێ یارمەتییەکانیان وەردەگرن.
ڕاشیگەیاند:-رێکارەکانی وردبینی و گەڕان بەردەوام دەبێت بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو کەسانەی کە شایستە نین و پارەکەیان لێ وەربگیرێتەوە،هەروەک شایستەی خوێندکاران خەرج دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد:- ئێمە لەبەردەم کێشەیەکداین کە پەیوەستە بە هەلی کار، دەوڵەت ناتوانێت هەموو دەرچووان دابمەزرێنێت.
هەروەک جەختی لە پێویستی پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت کردەوە بۆ هاوکاریکردنی حکومەت بۆ دابینکردنی هەلی کار.
ڕوونیشیکردەوە :- کە ژمارەی کرێکارانی بیمەکراو گەیشتووەتە 19 هەزار و ئەمەش ژمارەیەکی کەمە بە بەراورد بە ژمارەی کرێکاران.
ڕاشیگەیاند :- کە کەمترین مووچەی کرێکارانی بیمەکراو 500 هەزار دینارە.
هەروەک ڕوونیشیکردەوە:- کە رێکاری ئەلیکترۆنی هەیە بۆ پەیوەستکردنی کرێکارانی بیمەکراو.
سەرۆک وەزیران ئەوەشی وت :- کە سەردانەکەی بۆ وەزارەتی کار پاڵپشتی و داوامان لێدەکات هەوڵی زیاتر بدەین بۆ ئەو توێژانەی کە لەژێر چاودێری ئەم وەزارەتەدان.