سەرۆک کۆمار: عیراق پێویستی بە پلانی ستراتیژیی تۆکمە هەیە بۆ بنبڕکردنی بەبیابانبون و روبەڕوبونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا

سیاسی
  • 3-12-2023, 16:05
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ یەک شەممە"لەتیف جەمال رەشید" سەرۆک کۆمار رایگەیاند :-کە عیراق پێویستی بە پلانی ستراتیژیی تۆکمە هەیە بۆ بنبڕکردنی بەبیابانبون و روبەڕوبونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.
    سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەکەیدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- ئەمرۆ یەک شەممە"لەتیف جەمال رەشید" سەرۆک کۆمار ،لە دوبەی چاوی بە ئەندامانی وەفدە عیراقییەکانی بەشدار لە لوتکەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کەشوهەوا (COP28) کەوت، کە کارەکانی لە ئیمارات بەڕێوەدەچێت.
    بەپێی بەیاننامەکە لەمیانی دیدارەکەدا،کەژمارەیەک له ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و پسپۆڕانی بوارەکانی ژینگه و وزه و تەکنەلۆجیایان لەخۆگرتبو، سەرۆک کۆمار بەشداریی وەفدە عیراقییەکانی لەم کۆنفرانسه و هەوڵەبەرچاوەکانیانی بەرزنرخاند له قوڵکردنەوەی  پەیوەندییەکانی عیراق لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بوارە جیاجیاکاندا، بەشێوەیەک کە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بەدەستبهێنێت.
    هەروەک سەرۆک کۆمار ئاماژەی پێدا:-عیراق پێویستی بە پلانی ستراتیژیی تۆکمە هەیە لەپێناو بنبڕکردنی بەبیابانبون و روبەڕوبونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا، سەرەڕای ئیمزاکردنی رێککەوتننامەی نوێ لەبارەی ئاو لەگەڵ ئەو وڵاتانەی سەرچاوەی ئاوەکەن، پێویستیشە لەمبارەیەوە پاڵپشتی هەوڵەکانی حکومەت بکرێت.
    هەروەک جەختیکردەوە لەسەر بایەخی کاراکردنی میکانیزمەکانی هاوئاهەنگی و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران لەم بوارەدا و رێککەوتن لەسەر پلانێکی یەکگرتوی کارکردن و یەکخستنی دیدگا و هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی بڕیاری عیراق و شێوازی دانوستاندن لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەدەستهێنانی دەرئەنجامی ئەرێنی، کە لە بەرژەوەندی وڵاتدایە.
    سەرۆک کۆمار باسی لەو دیدارانەش کرد، کە لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی وڵاتان و رێکخراوە بەشداربووەکانی (COP28) ئەنجامی داوە، سەرەڕای تیشکخستنەسەر ئەو دەرەنجامە ئەرێنییانەی لەو دیدارانە کەوتونەتەوە بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری و پتەوکردنی پەیوەندییە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکانی عیراق،کە دەبنەهۆی هاتنەکایەی کاری هاوبەشی ستراتیژی لە بوارەکانی ئابوری و تەکنەلۆژیا و وەبەرهێنان و ژینگە و وزە.
    بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو :- لە دیدارەکەدا هەریەک لە "فوئاد حسێن" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە و "نزار ئامێدی" وەزیری ژینگە و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و پسپۆڕان و راوێژکاران ئامادەبون.